١٣ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١٢:٢٣
پێکوتەی ئێرانی کۆرۆنا لە قۆناغی تاقی کردنەوەی مرۆڤی

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئێران ڕایگەیاند: پێکوتەی ئێرانی کۆرۆنا قۆناغە سەرەتاییەکانی تەواو کردووە و چووتە قۆناغی تاقی کردنەوە لەسەر مرۆڤ.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ جەلیل کوهپایەزادە بە ئاماژە بە ئەوەی کە لێکۆڵەرانی ئەو زانکۆیە خەریکی هەوڵ دان بۆ بەهەمهێنانی ئەو پێکوتەن، زیادی کرد: هیوادارین ئەو چالاکیانە ئەنجامی باشیان هەبێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە بەرهەمهێنانی پێکوتەی کۆرۆنا قۆناغی جیاوازی هەیە، زیادی کرد: قۆناغی سەرەتایی تاقی کردنەوەی پێکوتەی ئەو نەخۆشییە سەرکەوتوو تەواوی بووە و هیودارین لە مانگەکانی داهاتوو تاقی کردنەوەی پێکوتەکە لە سەر مرۆڤیش سەرکەوتوو کۆتایی بێت، تا ئەو دەستکەوتە گرینگە بکەوێتە بەر دەستی سیستەمی تەندروستی وڵاتەوە.

342/